لەبارەی کرێی ئاو هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لەبارەی کرێی ئاو هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە

 بەڕێوەبەرایەتیی ئاو  ڕایگەیاند، هەر هاووڵاتییەك هەڵەیەك لە پسوولەی کرێی ئاو یان خوێندنەوەی پێوەرەكەی هەیە،  كێشەكەشی بۆ چارەسەر دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر، لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە کۆپیەکی بۆ (باسنیوز) نێردراوە ڕایگەیاندووە: "هەر هاووڵاتییەك كاتێك هەست دەكات هەڵەیەك لە پسوولەی کرێی ئاو یان خوێندنەوەی پێوەرەكەی هەیە، پێویستە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو بكات و ڕوونكردنەوەی پێویستی پێدەدرێت و كێشەكەشی بۆ چارەسەر دەكرێت".

ئاوی هەولێر ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "بۆ ئەوەی چیتر موزایەدە بە هاووڵاتییانەوە نەكرێت، بە ڕاشكاوی ڕایدەگەیەنین کە هیچ هاوبەشێكی ئاو پارەی زیادەی لێ وەرناگیرێت و ئەوەی ئەو جۆرە بانگەشەیەش دەكات، بۆ موزایەدەی سیاسییە و دوورە لە ڕاستی".

ئاماژە بەوەشکراوە، هەر هاوبەشێكی ئاو ئەگەر هەرچەندیش ئاو بەكاربهێنێت و پارەیەكی زۆریشی بۆ بێتەوە، بۆ هەر مانگێك لە 45 هەزار دینار زیاتری لێ وەرناگیرێت،  هاتووە: "ئەگەر هاوبەشێكی ئاو لە ماوەی مانگێكدا تەنانەت بە بەهای زیاتر لە 100 هەزار دیناریش ئاو بەكاربهێنێت، تەنیا 45 هەزار دینار دەدات، بەدەر لەوە هەر چییەك بگوترێت، ڕاست نییە".

پێشتر ئاری ئەحمه‌د، بەڕێوەبەری گشتیی ئاوی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هیچ بڕە پارەیەک وەكوو سزای نەبەستنی پێوەر لە کەس وەرناگیرێت،ئێستا ئەوەی هەیە، كرێی ئاوی مانگانەی نیشتەجێبوون دوو جۆرە، بە ئەژماری پێوەر و بێ پێوەر، بە پێوەر زۆرترین پارە، كە دیار كرابێت 45 هەزار دینارە، بێ پێوەریش مانگانە 80 هەزار دینارە"

بەپێی دوایین ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ سەر بە وەزارەتی شارەوانی، هاووڵاتییان 160 ملیار دیناری كرێی ئاو قەردارن.

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو ئاشكراشی كرد، لە مانگی سێی ئەمساڵەوە نرخی كرێی ئاو كەمكراوەتەوە و رێكخستنەوەش بۆ بوارەكە كراوە.

بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی شارەوانی، نابێت بەرزترین ئاستی نرخی ئاو بۆ هەر مانگێك لە 45 هەزار دینار زیاتر بێت، جگە لە کەمکردنەوەی قەردی ئاو، 23%ی کرێی ئاویش كەم كراوەتەوە.