هاووڵاتییەکی رفێندراو لە بەغدای پایتەختی عێراق ئازاد دەکرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1-12-2021، وەزارەتی ناوخۆی عێراقی رایگەیاندووە: ژنێک هەواڵی رفاندنی کوڕەکەی بە پۆلیس داوە و گوتویەتی، ”رفێنەرەکە داوای پارە دەکات“.
هەروەک وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاندووە: هێزەکانیان توانیویانە کەسە رفێنەرەکە لە ناوچەی ئەعزەمییە دەستگیر بکەن و کەسە رفێندراوەکەش ئازادبکەن.
لە بەغدا و شارەکانی دیکەی عێراق، دەیان میلیشیای چەکداریی توندڕەو، تاوانکاری و تائیفی بڵاو بوونەتەوە و کار بۆ بەرژەوەندیی لایەن و گرووپی جیاواز دەکەن.
یەکێکی دیکە لە هۆکارەکانی رفاندن، هەروەک لە هەواڵی ئازادکردنەکانیان دیارە، هەژاری و بێکاریی گەنجانی عێراقە، کە سەرەڕای دەوڵەمەندیی وڵاتەکەیان بە نەوت و زۆریی داهاتەکەی، بەهۆی بێپارەییەوە و بۆ دەستکەوتنی کەمێک پارە، خەڵک دەڕفێنن.