كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

نوێنەری سەدر: ئەگەر هەیە داعش مووسڵ داگیر بکاتەوە

نوێنەری رێبەری رەوتی سەدر لە پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت، ئەگەر هەیە رێکخراوی تیرۆریستی داعش شاری مووسڵی سەنتەری پارێزگای نەینەوا داگیر بکاتەوە.

حازم ئەعرەجی، نوێنەری موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر لە نەینەوا، لە مزگەوتی پاشا لە مووسڵ، رایگەیاندووە: میلیشیاکان بازرگانی بە مووسڵ دەکەن و سامانی شارەکە دەدزن.

حازم ئەعرەجی هەروەها رایگەیاندووە: پێویستە هەموو لایەک پاڵپشتیی هەوڵەکانی ئاوەدانکردنەوەی مووسڵ بکەن، چونکە هەروەک موقتەدا سەدر باسی دەکات، ”مووسڵ بەدەست تیرۆر و گەندەڵییەوە دەناڵێنێت“.

نوێنەری موقتەدا سەدر هۆشداری داوە لەوەی ئەگەر باوردۆخی مووسڵ باشتر نەکرێت، ئەگەر هەیە داعش دووبارە دەست بەسەر ئەو شارەدا بگرێتەوە.

دوای چوار ساڵ لە رزگارکردنەوەی مووسڵ (لە کۆتایی ساڵی 2017 رزگار کرایەوە)، هێشتا بەشی هەرە زۆری شارەکە بە وێرانەیی ماوەتەوە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبیش دەستیان بەسەر شارەکەدا گرتووە.

پێشتر لە مانگی 6ـی 2014، نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش کە لە سووریاوە دزەیان کردبووە ناو خکی عێراق، شاری مووسڵ و زۆربەی ناوچەکانی پارێزگای نەینەوایان داگیر کرد و هەرەسیان بە سوپای عێراق هێنا.