كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

کەسێکی مەکسیکی بە كۆكردنەوەی زۆرترین تۆپی ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە

پیاوێكی مەكسیكی بە كۆكردنەوەی زۆرترین تۆپی پێ، توانی نازناوێكی جیهانی بەدەست بێنێت و ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی Guinness World Records website كە تایبەتە بەو شتانەی ژمارەیی پێوانەیی تۆمار دەكەن و ناویان دەچێتە كتێبی گینسەوە، بڵاوی كردووەتەوە كە پیاوێكی مەكسیكی بەناوی ڤان رۆدریگۆ، بە كۆكردنەوەی 1230 تۆپی پێی جۆراو جۆر و ڕەنگ جیاواز لە ماڵەكەی، توانی بە كۆكردنەوەی زۆرترین تۆپ نازناوێكی جیهانی بباتەوەو ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە.

لە هەواڵەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە ڤان رۆدریگۆ توانی ئەو نازناوە لە فرناندۆ فۆجلینی ئەرجەنتینی بستێنێ كە پێشتر توانیبووی بە كۆكردنەوەی 861 تۆپ ناوی بچێتە كتێبی گینسەوە.