ھاووڵاتییانی سلێمانی لە نەخۆشییەکی مەترسیدار ئاگادار دەکرێنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ھاووڵاتییانی سلێمانی لە نەخۆشییەکی مەترسیدار ئاگادار دەکرێنەوە

لێپرسراوی كوشتارگەی سلێمانی، حاڵه‌تێكى مه‌ترسیداری نەخۆشی ئاشكرا ده‌كات‌ و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت نه‌خۆشییه‌كی مەترسیدار ده‌ستنیشان كراوه‌ و ڕاسته‌وخۆ بۆ مرۆڤ ده‌گوازرێته‌وه‌.

شاڵاو عارف لێپرسراوی هۆبەی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانی بە( باسنیوز)ی ڕاگەیاند حاڵەتێكی مەترسیدار لەلایەن ستافی پزیشكی كوشتارگەی هاوچەرخی سلێمانییەوە دەستنیشان كرا و ناسراوە بەنەخۆشی Sarcocystosis لە ئاژەڵی گەورەدا.

گوتیشی نەخۆشییه‌کە ڕاستەوخۆ دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ و مەترسییەكەی لەوەدایە كە هەندێك جار زۆر بەسەختی تەشەنە دەكات لە مرۆڤدا، بەجۆرێك تەواوی جەستەی دەگرێتەوە.

شاڵاو عارف ئاماژەی بەوەش کرد لە هەندێ حاڵەتدا بەگومانی شێرپەنجە نەخۆش بۆ ماوەیەكی زۆر چارەسەری كیمیایی وەرگرتووە، بەڵام تەندروستیی خراپتر بووە تاوەکو دواجار پاش پشكنینی ورد بە PCR دەستنیشان كراوە.

لای خۆیەوە دکتۆر ئاری سەڵاحەدین بەڕێوەبەری ڤێرتەرنەری سلێمانی بە(باسنیوز) راگەیاند ئەو نەخۆشیەی لە ئاژەڵی گەورەدا دۆزراوەتەوە، نەخۆشەییەکی مشەخۆرییە و داوا لە ھاوڵاتییان دەکەین گۆشتی سەر شەقامەکەن نەکڕن، بەڵکو ئەو گۆشتانە بکڕن کە مۆری کوشتارگەکانیان پێوەیە و پشکنینی کوشتارگەکانیان بۆ کراوە.