هەولێر.. چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی عێراقی فشاری خوێن بەڕێوەچوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەولێر.. چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی عێراقی فشاری خوێن بەڕێوەچوو

 

لە هەولێر چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی عێراقی فشاری خوێن بەڕێوەچوو، وەزیری تەندروستیش ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ ڕێگەگرتن و کەمکردنەوەی تووشبوون بە کێشەی فشاری خوێن خستەڕوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28/11/2021، بەئامادەبوونی د. سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، د. ئەحمەد زویتن، بەرپرسی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO و کۆمەڵەی پزیشکانی دڵ و سینگ لە کوردستان، چوارەمین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتیی عێراقی فشاری خوێن لەشاری هەولێر بەڕێوەچوو.

وەزیری تەندروستی لە گوتارێکدا گرنگی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی و هەوڵەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی لە پڕۆسەی دەستنیشانکردن و چارەسەری بۆ نەخۆشییەکانی کۆئەندامی سوڕان و فشاری خوێن و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بۆ ڕێگەگرتن و کەمکردنەوەی تووشبوون بە کێشەی فشاری خوێن خستەڕوو.