كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

زنجیرەیەكی نوێ پێگەی سكوید گەیم لە نێتفلێكس لەق دەكات

زنجیرەیەكی نوێ بەناوی Hellbound لە كەناڵی نێتفلیكس پێگەی درامای سكوید گەیم لەق دەكات.

لەسەر كەناڵی پەخشی نێتفلێكس بەرهەمی "Hellbound" لە یەكەمین رۆژی نمایشكردنیدا لە ماوەی 24 كاتژمێردا، لە 80 وڵاتی جیهان لە ڕیزبەندی پڕبینەرترین دراماكان بوو.

دراماكە باس لە بوونەوەرێكی سەیر دەكات كە وادەی مردن بە مرۆڤەكان دەگەیەنێ و لەلایەن چەندی بوونەرێكی زەبەلاحی دیكەیشەوە سزای سووتان بەسەر مرۆڤەكاندا دەسەپێنرێت.

ئەم درامایە لەلایەن یون سانگ هو كاری دەرهێنانی بۆ كراوە، بۆ یەكەمین جاریش ئەلقەی یەكەمی دراماكە لە مانگی سێپتەمبەری ئەمساڵ لە فێستڤاڵی تۆرۆنتۆ نمایش كرا.