ماوەی دابڕانی قوتابییانی كۆچبەرە گەڕاوەكان لە خوێندن بە نەهاتوو هەژمار ناكرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ماوەی دابڕانی قوتابییانی كۆچبەرە گەڕاوەكان لە خوێندن بە نەهاتوو هەژمار ناكرێت

وەزارەتی پەروەردە: قوتابییە كۆچبەرە گەڕاوەكان دەتوانن بگەڕێنەوە پرۆسەی خوێندن

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاری دا ڕێگە بدرێت ئەو قوتابییانەی لەناو كۆچبەرە گەڕاوەكاندان، بگەڕێنەوە ناو پرۆسەی خوێندن و ماوەی دابڕانیان بە نەهاتوو هەژمار ناكرێت.

لە فەرمانێكی وەزاریدا هاتووە كە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبەر بەرژەوەندیی گشتیی قوتابیان و بارودۆخی ئەو قوتابییانەی لەگەڵ خێزانەکانیان چوونە دەرەوەی وڵات و کۆچیان کردووە، ئێستا گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان، وەکو کارئاسانی، بڕیار درا ئەو قوتابییانە لە هەر چ قۆناغێكی خوێندندا بن، بگەڕێتەوە شوێنی خۆیان بۆ ناوەندەكانی خوێندن.

هەروەها دەڵێ ماوەی دابڕانی ئەو قوتابییانە لە خوێندن، بەنەهاتوو هەژمار ناكرێ و لەبارەی نمرەكانیشیانەوە بارودۆخیان لەبەرچاو دەگیرێت، بەمەرجێك پێش تاقیكردنەوەی وەرزی یەكەم، پەیوەندی بە قوتابخانە و ناوەندەكانی خوێندنیانەوە بكەن.