شەربات جولا كە بە مونالیزاكەی ئەفغانستان ناسراوە لە تەمەنی 49 ساڵیدا گەیشتە وڵاتی ئیتاڵیا.
جولا كاتێك تەمەنی 12 ساڵان بوو وێنەكەی كەوتە سەر بەرگی گۆڤاری ناشیونال جیوگرافیك، بەوهۆیەوە ناوبانگییەكی زۆر لە جیهاندا پەیدا كرد.
بەهۆی خراپی دۆخی وڵاتی ئەفغانستان چەند ساڵێكە ئەو خانمە لە وڵاتی پاكستان ژیانی بەسەر بردووە، بەڵام لەسەر داوای خۆی گەیاندرایە ئیتاڵیا.
لە راگەیەنراوێكدا كە لەلایەن سەرۆكایەتی وەزیرانی ئیتاڵیا بڵاوكراوەتەوە، ئیتاڵیا رازی بووە كە مونالیزاكەی ئەفغانستان ژیانی داهاتووی خۆی لە ئیتاڵیا بەسەر ببات، هەموو كارئاسانیەكیشی بۆ كردووە تاوەکوو بە ئاسانی پاكستان بە جێبهێلێت.