مەسرور بارزانی و باڵوێزی بەریتانیا جەخت لە گرنگی رێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستکاری نەکردنی دەکەنەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مەسرور بارزانی و باڵوێزی بەریتانیا جەخت لە گرنگی رێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستکاری نەکردنی دەکەنەوە

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کۆبوونەوە و دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق لە دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانیان تاوتوێکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28ی نۆڤێمبەری 2021، مەسرور بارزانی. سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مارک برایسن ریچاردسن باڵوێزی بەریتانیا لە عێراق کرد و لە کۆبوونەوەکەدا کە دەیڤد هانت، کونسولی گشتیی بەریتانیا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، دوایین پەرەسەندن و گۆڕانکارییەکانی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێکرا و جەخت لە گرنگیی ڕێزگرتن لە ئەنجامی هەڵبژاردن و دەستکاری نەکردنی کرایەوە.

سەرۆکی حکوومەت، ئاماژەی بە چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمدا بە ئامانجی پشت نەبەستن بە تاکە سەرچاوەیەکی داهات و کارکردن بۆ بنیاتنانی ژێرخانێکی ئابووری بەهێز و بوونی هەرێمی کوردستان بە کۆمەڵگەیەکی بەرهەمهێنەر.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی کێشەی کۆچبەران کرا و پێویستیی هەماهەنگیی و کاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و ڕێگریکردن لە تاوانی ڕێکخراو و کۆچی نایاسایی دووپاتکرایەوە.