هەولێر.. پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە گوللە بریندار کرد و دەستگیر کرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەولێر.. پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی بە گوللە بریندار کرد و دەستگیر کرا

 

لە گەڕەکێکی شاری هەولێر پیاوێک دوای ئەوەی هاوسەرەکەی خۆی بە دوو گوللە بریندار کرد لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکرا.

پۆلیسی هەولێر لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک ) بڵاویکردووەتەوە: "ئەمرۆ یەکشەممە 28/11/2021، پاش نیوەرۆ دوای بیستنی دەنگی تەقە لە گەرەکی سەرکارێز دەست بەجێ ھێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی باداوە و بنکەی پۆلیسی سەروەران گەیشتنە شوێنی مەبەست و کەسی تەقە کەریان بەناوی (ھ، ع، ق) دەستگیر کرد کە خێزانی خۆی بە دوو گوولە زامدار کردبوو".

ئاماژە بەوەش دراوە کە هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر چەکی بەکار ھاتوودا گرت لە جۆری کلاشینکۆف و دەمانچە و چەقۆیەک.

روونیشکراوەتەوە کە هاوسەری تۆمەتبارەکە گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و تۆمەتباری ناوبراویش پەراوی بۆ کراوەتەوە بەمەبەستی گرتنەبەری رێکاری یاسایی.