لە هەڵەبجە دەزگاى خێرخوازیى بارزانى هاوکاریی 159منداڵى بێباوک دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

لە هەڵەبجە دەزگاى خێرخوازیى بارزانى هاوکاریی 159منداڵى بێباوک دەکات

دەزگاى خێرخوازیى بارزانى بە هاوکاریى مانگى سوورى ئیماراتى، لە سنوورى پارێزگاى هەڵەبجە لە پڕۆژەى ئازیزاندا، هاوکاریى بەسەر 159 منداڵى بێباوکدا دابەش کرد.

کارزان سەلام، بەرپرسى ئۆفیسى هەڵەبجەى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى لەمبارەوە بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند: "ئەمڕۆ یەکشەممە 28/11/2021 دەزگاى خێرخوازیى بارزانى لە پڕۆژەى ئازیزاندا، نزیکەى 89 هەزار دۆلارى بە بڕى جیاواز بەسەر 159 منداڵى بێباوکی سنوورى پارێزگاى هەڵەبجەدا دابەش کرد".

ڕوونیشى کردەوە: "پڕۆژەى ئازیزان، پڕۆژەیەکى گرنگى دەزگاى خێرخوازیى بارزانییە و خێرخوازن لە وڵاتى ئیمارات ساپۆرتى ئەم پڕۆژەیە دەکەن و ئەمڕۆ بەم بڕە پارەیە دابینکردنی بەشێک لە پێداویستیی ئەم منداڵانەیان گرتە ئەستۆ".

بەرپرسى ئۆفیسى هەڵەبجەى دەزگاى خێرخوازیى بارزانى جەختیشى کردەوە: "دەزگاى خێرخوازیى بارزانى هەمیشە کارەکانى بریتى بووە لە خزمەتکردنى هاووڵاتییان لە بوارە جیاجیاکان و بەتایبەت پڕۆژەى ئازیزان لەم سنوورە بەردەوامە".