پلەی سەدان کارمەندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بەرز دەکرێتەوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پلەی سەدان کارمەندی وه‌زاره‌تی ناوخۆ بەرز دەکرێتەوە

 وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان فەرمانێکی بۆ پلەبەرزکردنەوەی پله‌ی زیاتر لە 800 ئەفسەری ناوخۆ دەرکرد.

بەپێی فەرمانێکی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان کە ئەمڕۆ 28/11/2021 دەرچووە و کۆپیەکی  دەست (باسنیوز) کەوتووە، بڕیادراوە بە بەرزکردنەوەی پلەی 803 ئەفسەری داموو دەزگاکانی وەزارەتی ناوخۆ.

لە نووسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە پلەی نوێیان بۆ دەبەسترێت و شایستەی خۆیان پێدەدرێ.

لیوا تاریق ئەحمەد،بەرێوەبەری گشتی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پیرۆزباییێکی گەرم لە تەواوی ئەفسەرانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەم بە بۆنەی پلەبەرزکردنەوەیان، ھیوای بەردەوامیی پێشکەوتن و سەرکەوتن بۆ ھەموویان دەخوازم، جێی پەنجەتان لە ئارامی و پاراستنی گیان و سامانی ھاووڵاتیانی ھەرێمی كوردستان دیارە".

بەرێوەبەری گشتیی پۆلیسی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووتە ڕوو:" ھیوادارم ئەوە ببێتە ھاندەرێک بۆ زیاتر خزمەتکردنی کورد و کوردستان، بەرێز وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان داکۆکی دەکات لە لێژنەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران، کە لە خشتەکانی داھاتوودا لە رۆژی خۆیدا پلەیان بەرزبکرێتەوە بەبێ دواکەوتن".

No description available.