خه‌رمان هیرانى، خانمه هونه‌رمه‌ندى كورد، شانۆگه‌رییه‌ك له 16 ڕۆژه‌ى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى توندوتیژیی دژى ئافره‌تان، شانۆگه‌رییه‌ك له هه‌ولێر نمایش ده‌كات.
شانۆگه‌رییه‌كه به ناوى (مردن له چوار وه‌رزدا)یه، له ده‌رهێنانى هونه‌رمه‌ند خه‌رمان هیرانییه و به‌یان ئه‌حمه‌د نووسیویه‌تى، كاتژمێر 10 و 30 خوله‌كى به‌یانیی ڕۆژى دووشه‌ممه 29/11/2021، له هۆتێل (چوارچرا)ى هه‌ولێر نمایش ده‌كرێت، پاشان له كاتژمێر 11ى پێشنیوه‌ڕۆى سێشه‌ممه 30/11/2021، له به‌رده‌م چایخانه‌ى مه‌چكۆ، نمایش ده‌كرێت.
له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك هونه‌رمه‌ندى به ئه‌زموون به‌شدارن، له‌وانه‌ش: خه‌رمان هیرانى، ته‌لار هیرانى، فەریدە ئەحمەد، به‌یان زه‌ریفى و به‌یان ئه‌حمه‌د.