بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای بڵاو کردەوە.
ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه 28/11/2021، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ لە هه‌ولێر ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، پاشان بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له سلێمانى و كه‌ركووك ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك كات و ناوچه نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆك ئاسمان هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارینى نمه‌باران هه‌یه، له هه‌ڵه‌بجه‌ش ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، پاشان بۆ په‌ڵه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی دووشه‌ممه 29/11/2021، لە سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.




