هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ پێنج هێندە زیاد دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا بۆ پێنج هێندە زیاد دەکات

ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوت ئاشکرا دەکات و دەردەکەوێت هەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا پێنج بەرابەری هەفتەی پێشووتر زیادی کردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 28-11-2021، ئیدارەی وزەی ئەمریکا بڕی هاوردەی نەوتی لە وڵاتانەوە بۆ وڵاتەکەی لە ماوەی هەفتەی رابردوودا، ئاشکرا کردووە، کە تێکڕای رۆژانە لە نۆ وڵاتەوە پێنج ملیۆن و 555 هەزار بەرمیل بووە.

هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە هەفتەی رابردوودا:

- سێ ملیۆن و 572 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا

- 537 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە مەکسیک

- 424 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعودیە

- 284 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە ئیکوادۆر

- 245 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە عێراق

هەفتەی پێشتر 42 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بوو

- 244 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە بەرازیل

- 141 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە نایجیریا

- 71 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کۆڵۆمبیا

- 37 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە رووسیا