كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

لە هەولێر کەسێک هێرشی کردە سەر پاسەوانی فەرمانگەیەکی حکوومەت و لە ئەنجامدا کوژرا

 

لە هەولێر کەسێک هێرشی کردە سەر پاسەوانی فەرمانگەیەکی حکوومەت و لە ئەنجامدا کوژراو پۆلیسی هەولێریش روونکردنەوەیەکی لەمبارەیەوە بڵاوکردەوە.

پۆلیسی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە: "ئێواره‌ی ئەمڕۆ 27/11/2021 كاتژمێر 6ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکوومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان، ئەوانیش رووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە، هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه‌ بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە".

هەروەها پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستووەتە روو: "ئێستا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە".