كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەغدا... هەوڵێکی راکردن لە بەندیخانەی تاجی کوژراوی لێ کەوتەوە

 له‌ ئه‌نجامی هەوڵێکی راکردن لە بەندیخانەی تاجی لە بەغدا، بەندکراوێک کوژرا.

ئەمڕۆ شەممە ٢٧ی ١١ی ٢٠٢١،  سەرچاوەیه‌كی ئەمنی بۆ راگەیاندنەکانی ناوخۆی عێراقی راگەیاندووە، ئەمڕۆ شەممە، هەوڵێکی راکردن لەناو بەندیخانەی تاجی لە بەغدا هەبووە و لە ئەنجامدا تەقە روویداوە و بەندکراوێک کوژراوە.

ئەو سەرچاوەیە ئاشکرای کردووە، کە سێ کەسی بەندکراو، کە حوکمی تاهەتاییان هەبووە، ئەمڕۆ هەوڵی راکردنیان داوە، بەڵام لەلایەن پاسەوانانی بەندیخانەکە هەوڵەکەیان شکستی خواردووە، ئاشکراشی کردووە: ”دوای ئەوەی سێ کەسی بەندکراو لە بەندیخانەی تاجی، کە حوکمی تاهەتاییان بەسەردا سەپاوە، هەوڵی راکردنیان داوە، لەلایەن پاسەوانانی ناو تاوەرە بەرزەکانی پاسەوانیی بەندیخانەکە تەقەیان لێ کراوە و یەکێک لە راکردووەکان کوژراوە و دووەکەی دیکەیش دەستگیر کراونەتەوە“.

بەندیخانەی تاجی کەوتووەتە باکووری بەغدای پایتەختی عێراق و بە بەندیخانەی (حووت)یش ناسراوە، کۆمەڵگایەکی فراوانە، کە جێی هەزاران بەندی تێدایە، جگە لەوەی شوێنی مانەوەی فەرمانبەرانیشی تێدا دروست کراوە.