له (هه‌ولێر)ى پایته‌ختى هه‌رێمى كوردستان، به به‌شداریی سه‌دان كه‌س، ڕاكردنێكى به‌كۆمه‌ڵ له‌ژێر ناوى (ڕاكردنى ئومێد) به‌ڕێوه چوو.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27/11/2021 له هه‌ولێر، ڕاكردنێكى به‌كۆمه‌ڵ له‌ژێر ناوى (ڕاكردنى به‌كۆمه‌ڵ) و دروشمى (وه‌رزش ده‌كه‌ین، ئومێد ده‌به‌خشین) به‌ڕێوه چوو، داهاتى چالاكییه‌كه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه ته‌رخان ده‌كرێت.
له ڕاكردنه‌كه‌دا ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هه‌ولێر، د. سامان به‌رزنجى، وه‌زیرى ته‌ندروستى، د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ولێر و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قایمقامى هه‌ولێر به‌شدار بوون، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆرى خه‌ڵك له سه‌رجه‌م پارێزگاكانى هه‌رێمى كوردستان و عێراق و خه‌ڵكى بیانیش به‌شدار بوون.
ئامانج له ڕێكخستنى ئه‌و ڕاكردنه به‌كۆمه‌ڵه، گه‌یاندنى هاوكارییه له ڕێگه‌ى وه‌رزشه‌وه بۆ تووشبوانى نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، هه‌روه‌ها بڵاوكردنه‌وه‌ى هۆشیارییه له‌باره‌ى جۆره‌كانى نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه له‌ناو گه‌نجان.
به‌پێى زانیارییه‌كان، دواى كۆتاییهاتنى ڕاكردنه به‌كۆمه‌ڵه‌كه، داهاته‌كه‌ى ڕاده‌ستى نه‌خۆشخانه‌ى (نانه‌كه‌لى)ى تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنى تووشبوانى نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه، ده‌كرێت.