شه‌پۆلێكى سه‌رما و بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

شه‌پۆلێكى سه‌رما و بارانبارین ڕوو له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات

شاره‌زایه‌كى بواری كه‌شناسی ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، سه‌ره‌تاى مانگى داهاتوو شه‌پۆلێكى سه‌رما و بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌.

ئاراس جه‌بار، شاره‌زاى بوارى كه‌شناسى، له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تیی خۆى، له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاوى كرده‌وه‌، له‌ كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا (پێنجشه‌ممه‌ 2/12/2021)، شه‌پۆلێكى سه‌رما و بارانبارین ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، كه‌ خۆى له‌ چالاكبوونى خێرایی با و نزمبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رما ده‌بینێته‌وه‌.

باسى له‌وه‌ش كردووه‌، له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانى هه‌رێمى كوردستان ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه‌، له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كانیشدا ئه‌گه‌رى به‌فربارین هه‌یه‌.

به‌پێى پێشبینییه‌كانى ماڵپه‌ڕى (ئه‌كووێزه‌ر)ى جیهانى، ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ پله‌ى گه‌رما چوار تا شه‌ش پله‌ داده‌به‌زێت.