لە شارێكی فەرەنسا دەستنووسێكی ئەنیشتاین بە بڕی 13 ملیۆن دۆلار فرۆشرایەوە.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەری NBC، دەستنووسەكەی ئەنیشتیاین لە 54 لاپەرە پێكهاتبوو، پێشبینی دەكرا بە بڕی 3.5 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت، بەڵام نرخەكەی بە چوار هێندە زیاتر فرۆشرا و تاوەكو ئێستا ناسنامەی ئەو كەسە ئاشكرا نەكراوە كە ئەو دەستنووسەی كڕیوە.
پێشتر دەستنووسەكە لەلایەن ئەندازیارێكی ئیتاڵی بەناوی میشیل بیسو پارێزرابوو.
ئەم دەستنووسەی ئەنیشتاین دەبێتە گرانترین دەستنووسی ناوداران كە بەم نرخە گرانە فرۆشرابێت.