كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یەکەم ژمارەی گۆڤاری (زمان و زار) بڵاو کرایەوە

گۆڤاری (زمان و زار) کە گۆڤارێکی وەرزانەی زمانناسییە و لەلایەن دوو ڕێکخراوی (کۆمەڵگەی پەروەردەیی مارگرێت و ڕێکخراوی خانی بۆ لێکۆڵینەوەی هزری)یەوە لە هەرێمی کوردستان دەردەچێت، یەکەم ژمارەی چاپ و بڵاو کرایەوە.

خاوەن ئیمتیازیی گۆڤاری (زمان و زار) تەها ڕەسووڵ ئیبراهیم-ە و سەرنووسەریشی فەرەیدوون سامان-ە و یەکەم ژمارەی لە دووتوێی 403 لاپەڕەدا بڵاو کراوەتەوە.

گۆڤاری (زمان و زار) بە زمانەکانی کوردی، عەرەبی، فارسی و ئینگلیزی بابەت و توێژینەوەی لەبارەی زمانی کوردییەوە بڵاو کردووەتەوە و هاوکات جیا لە شیوەزاری سۆرانی بە شێوەزاری کرمانجیش (ئەلف و بێی لاتین) بابەتی تێدا بڵاو کراوەتەوە.

لەم ژمارەیەدا دوو دۆسیەی تایبەت بە زاری هەورامی و زاری کرمانجی و زازاکی بۆ تاوتوێی ئەو شێوەزارانەی زمانی کوردی تەرخان کراوە.

لەم ژمارەیەدا چەندین بابەت و توێژینەوەی جیاواز لەبارەی زمانی کوردی و چەند وتووێژ لەگەڵ شارەزایان بڵاو کراوەتەوە کە سەردێڕی چەند بابەتێکیان بریتین لە:

- زمان و پڕەنسیپ و گرفتەکانی

- واتا سایکۆ وجوودییەکانی زمان

زمانی کوردی لە سەردەمی ماد و ئەخمینیدا