سەرۆکی ئەمریکا بانگهێشتی دەیان سەرکردەی جیهانی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دیموکراتیەت، دەکات.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە رێنوێنیی جۆ بایدن، سەرۆکی وڵاتەکەی، بانگهێشتنامەی ئاراستەی سەرکردەی 110 وڵات کردووە بۆ ئامادەبوون لە کۆبوونەوەکە.
بڕیارە کۆبوونەوەکە بەشێوەی ڤیدیۆ کۆنفرانس لە رۆژانی 9 و 10-12-2021 بەڕێوە بچێت و تێیدا باسی دیموکراتیەت لە جیهان دەکرێت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، لە وڵاتە عەرەبییەکاندا بایدن بانگهێشتنامەی تەنیا ئاراستەی عێراق کردووە و هیچ سەرکردەیەکی وڵاتانی دیکەی عەرەبی بانگهێشتی کۆبوونەوەکە نەکراوە.
لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بانگهێشتنامە تەنیا ئاراستەی سەرکردەکانی عێراق و ئیسرائیل بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکە کراوە.