ڤانیا سالار، کچە ئەکتەرێکی خەڵکی سلێمانی، کە تا ئێستا تەنیا لە یەک فیلمی سینەماییدا ڕۆڵی گێڕاوە، ڕایگەیاند لە یەکەم هەنگاو و دەسپێکی کاری سینەماییدا بە شەوقەوە کاری کردووە و لە بواری هونەر و نواندندا بەردەوام دەبێت.
فانیا سالار کە یەکێک لە ئەکتەرە سەرکییەکانی فیلمی سینەمایی ئەزموونە-ە، لە هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆکدا بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند: "بەشداریم لە فیلمی ئەزموون لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی-یە، یەکەم ئەزموونی منە لە بواری سینەما و ئەکتەریدا، زۆر دڵخۆشم کەسانێکی شارەزای وەک شوان عەتۆف، حوسێن حەسەن، شەوکەوت ئەمین کورکی لە سینەمای کوردی‌دا هەن و من لەگەڵیان کارم کردووە، سینەمای کوردیش ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو پێشەوە دەچێت و ئەمەش خاڵێکی گرنگە لە سینەمای کوردی‌دا".
ئەو کچە ئەکتەرە ڕاشیگەیاند: "لە فیلمی ئەزمووندا من بەناوی ڕۆژین-ەوە بەشدار بووم و پێم وایە زۆرێک لە خێزانەکان پشتگیری لە کچەکانیان بکەن، ئەوانیش دەگەنە ئەو خەون و ئاواتانەی کە لە بواری سینەمادا هەیانە".
دیار ژى كر:" ب هزرا من وه‌ك پێتڤى ل پارێزگه‌ها دهۆكێ كچ پشكداریێ د فلمێن سینه‌ماى دا ناكه‌ن، دبیت هنده‌ك رێگریێن خێزانى هه‌بن، دخازم هه‌ر خێزانه‌ك ببیته پشته‌ڤانه‌ك بۆ هه‌ر زارۆكه‌كێ خۆ ب تایبه‌ت كچان، چونكه كچ ژى خۆدان هیڤى و ئارمانجن، ئه‌گه‌ر خێزان هاریكار بیت، دێ كچ بساناهى گه‌هیته هه‌ر هیڤیه‌كا خۆ نه‌خاسمه هیڤێن بۆارێ سینه‌مایێ دا".
ڤانیا سالار ڕایگەیاند: "بەڕای من وەک پێویست لە پارێزگای دهۆک کچان بەشداری لە فیلمە سینەماییەکان ناکەن، هەست دەکەم هەندێک ڕێگریی خێزانی هەبێت، داواکارم هەموو بنەماڵەیەک پشتیوانیی منداڵەکانی خۆیان بکەن، دەگەنە خەون و ئاواتەکانیان لە وباری سینەمادا و ئەگەریش ڕێگری بکەن، بێگومان کچانیش ناتوانن دەربکەون و بگەنە خەونەکانیان".