کتێبی (ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن) لە نووسینی ئازاد پێنجوێنی لە هەرێمی کوردستان چاپ و بڵاو کرایەوە.
کتێبی ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن هەڵوەستەیەکە لەسەر کار و چالاکی، باگراوەند و ژیان و بەرهەمی هونەرمەند، ئەدیب و نووسەر و شاعیرانی کورد.
ئەم پەرتووکە بە شێوەیەکی پەخشانئامێز کەسایەتی، هونەرمەند و نووسەرانی وێنا کردووە و چەنشنی تابلۆیەکی ڕەنگاڵە پێگەی نووسەرانی بۆ مێژوو و داهاتوو ئافراندووە.
کتێبی "ئەو مرۆڤانەی دەگمەنن" لە چاپخانەی چوارچرا دەست دەکەوێت.