بانكی ناوەندیی عێراق گواستنه‌وه‌ی دۆلاری سنووردار كرد
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بانكی ناوەندیی عێراق گواستنه‌وه‌ی دۆلاری سنووردار كرد

بانكی ناوەندیی عێراق، لەبارەی  گواستنەوەی دۆلار لە خاڵە سنوورییەكان و فڕۆكەخانەكان چەند بڕیارێكی دەركرد و گواستنەوەی دۆلاری سنوورداركرد.

بانكی ناوەندی عێراق  لە راگەیەنراوێكدا، ئەمڕۆ 21/11/2021  رایگەیاندووە: "بۆ سنووردانان بۆ هێنان و بردنی پارە لە سنوورەكانی عێراق و  بە مەبەستی رێگەگرتن لە سپیكردنەوەی پارە و بەكارهێنانی بۆ كاری تیرۆریستی چەند بڕیارێك دەركراون".

لە بڕیارەكان هاتووە: "بەبێ هۆكار تەنیا بە جموجوڵی بڕی 10 هەزار دۆلاری ئەمەریكی یان هاوتاكەی لە دراوەكانی تر دەدرێت لە خاڵە سنورییەكان، سەبارەت بە دیناری عێراقییش تەنیا ڕێگە بە یەك ملیۆن دیناری چاپ دەدرێت و لەوە زیاتر حیجز دەكرێت". 

ڕاگەیەنراوەكە باس لەوەش دەكات" زیاتر لە 10 هەزار دۆلار  بۆ 20 هەزار دۆلار، دەبێت هۆكاری بردنەدەرەوە و هێنانەناوەوەی ڕوون كرابێتەوە، یان خاوەنەكەی بەڵێننامە پڕ بكاتەوە لەماوەی 30 رۆژدا بەڵگە پێشكەش بكات كە بۆچی ئەو بڕە پارەیەی جمووجوڵ پێكردووە. "

 بانكی ناوەندی جەختی كردووەتەوە، زیاتر لە 20 هەزار دۆلار تەنها و تەنها لەڕێگەی دەزگا داراییەكانەوە جموجوڵی پێ دەكرێت.

هەروەها رێگەدەرێت بە هێنانی بەرد و كانزای گرانبەها  ئەگەر نرخەكەشی لە 10 هەزار دۆلار زیاتریش بێت.

لای خۆیەوە، شیروان ئەنوەر، راوێژكاری هاوبەندی بانكە ئەهلییەكانی عێراق لە هەرێمی كوردستان رایگەیاند: "بڕیارەكەی بانكی ناوەندی باشە، بۆ ئەوەی رێگری بكرێـت لە بردنە دەرەوەی دۆلار، چونكە زۆرجار لە سنوورەكان دۆلارێكی زۆر دەچێتە دەرەوە ئەوەش كارێكی خراپە".