بەشەخۆراكی مانگەی هاووڵاتییان بە ئەلیكترۆنی دەكرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بەشەخۆراكی مانگەی هاووڵاتییان بە ئەلیكترۆنی دەكرێ

 

بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی ئاشكرایكرد کە بەهاوكاری هەردوو وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان و عێراق لە رێگەی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی بڕیارە بەشە خۆراكی مانگانە بكرێتە ئەلیكترۆنی.

نەوزاد شێخ كامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "پرۆگرامی خۆراكی جیهانی بۆ پرسی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان خەریكی بەرنامەیەكن، بۆیە ڕاوبۆچونی بەڕێوەبەرایەتیەکانی پسوولەی خۆراک و وەزارەتی ناوخۆ و کاروباری کۆمەڵایەتیان وەرگرتووە ".

ئاماژەی بەوەش دا: "پێشنیازەكان بۆ سەرۆکی پرۆگرامی خۆراکی جیهانی دەنێردرێت تا دوابڕیاری لێبدرێت بەهاوکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەست بەو پرۆسەیە بکەن".

نەوزاد شێخ كامل روونیشیكردەوە: "باس لە بەئەلكترۆنی كردنی بەشەخۆراكی مانگانە و سیستەمی ئەپڵیكەیشنەكانی تایبەت بە ئەلكترۆنیكردنی بەشە خۆراك و ئەو ئاستەنگانەی دێنە رێگایان كراوە، هەروەها دۆزینەوەی نەخشە رێگەی چارەسەر بۆ ئاستەنگ و گرفتەكان، دانانی میكانیزم وچارەسەری گونجاو بۆ دەست پێكردنی ئەو پرۆسەیە لە عێراق و هەرێمی كوردستان تەوەرێكی دیكەی وۆركشۆپەكە دەبێت".

گویشی: "بێگومان بە ئەلیكترۆنیكردنی خۆراك ھەنگاوێكی باشە، چونكە كۆتایی بە ھەموو ئەو كاغەز و ئەوراقانەی پێشتر دێنێت و ھاووڵاتییان زۆر بە ئاسانی دەتوانن زیادكردنی ئەندامی خێزان یان كوژاندنەوەی، لە كاتێكی زۆر كەمدا ئەنجام بدەن و ئەو ھاتوچۆیەی پێشتری ناوێت".

بە بڕیاری 986ی نەتەوە یەكگرتووەكان لە ساڵی 1997ەوە لە رێگەی بریكارەكان خۆراك دابەشی سەر هاووڵاتییان دەكرێت و تاوەكوو ئێستا چەند جارێك گۆڕانكاری لە بەرنامەكە كراوە، بەڵام بەردەوام رەخنە لە جۆر و بڕو کوالێتییەکەی دەگیرێت.