كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

بەڤیدیۆ.. لە شنا‌غه‌ هێزێكی سەربازی ڕێی كشتوكاڵ له‌ دانیشتوانی گونده‌كه‌ ده‌گرن

موختاری گوندەكە: هێزەكە لەناو مزگەوتی گوندەكە جێگیر بوونە

ماوەی چەند ڕۆژێكە عەرەبە هاوردەكان، بە پاڵپشتی هێزە سەربازییەكان و پارێزگاری سەپێندراوی كەركووك، هێزێكی سەربازی سەرقاڵی گەڕاندنەوەی عەرەبە هاوردەكانن بۆ گوندی شناغەی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان لە سنووری قەزای دوبز و ئێستاش هێزێك لەناو مزگەوتی گوندەكە جێگیر كراون تاكوو جووتیارانی كورد لەسەر زەوییەكانی خۆیان نەتوانن كاری كشتوكاڵی بكەن.

لەم بارەوە، محەمەد ئیسماعیل، موختاری گوندی شناغە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "هەمه‌رێكی سەربازی لە تەنیشت مزگەوتی گوندی شناغە وەستاوه‌ و هێزی سەربازی لە ناو مزگەوتەكەن، هێزەكە بە جووتیارانیان گوتووە كە كاری كشتوكاڵی نەكەن، واتا نە جووت بكەن و نە ئاودێری وهیچی تر نەكەن و هێزەكە دەڵێن فەرمانمان بۆ ئەو مەبەستە بۆ هاتووە".

گوتیشی، بە گشتی جوتیاران ناتوانن كاری خۆیان لەسەر زەوییەكانیان بكه‌ن.

بەهۆی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری 2017 میلیشیاكانی حەشدی شەعبی كەركووكیان داگیركرد، لەو كاتەوە تا ئێستا پڕۆسەیەكی چڕی تەعریب لە پارێزگای كەركووك بەڕێوە دەچێت.

لە كاتی ڕژێمی بەعس لە چوارچێوەی سیاسەتی تەعریب، حزبی بەعس هەزاران خێزانی عەرەبی لە شارەكانی تری عێراقەوە هێنا بۆ كەركووك نیشتەجێی كردن و هەموو ئیمتیازاتێكی پێدان، بەڵام لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، بەشی بەرچاوی ئەو عەرەبانە هەر خێزانێك و لە چوارچێوەی قەرەبوی مادەی 140 بڕی 20 ملیۆن دیناریان وەرگرت و گەڕانەوە زێدی خۆیان، بەڵام لە دوای 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ئەو عەرەبانە دەگەڕێنەوە و زیاتر ئێستا بەمەبەستی داگیركردنی زەویوزاری جوتیارانی كورد دەگەڕێنەوە، كە دواترینیان ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو ژمارەیەك خێزانی عەرەب گەڕانەوە بۆ گوندی شناغەی كوردنشین و خێمەیان هەڵدا، بەڵام پاشان خێمەكانیان پێ لابردرا، ئینجا بەوە نەوەستان چەند خانوویەكی هاووڵاتییانی گوندەكەیان داگیر كرد و ئێستاش هێزێكی سەربازی لە مزگەوتی گوندەكە جێگیر كراون تاكوو جوتیارانی گوندەكە نەتوانن كاری كشتوكاڵی خۆیان بكەن.