دادگایەگی تایبەت بە ئابووری و بازرگانی دادەمەزرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

دادگایەگی تایبەت بە ئابووری و بازرگانی دادەمەزرێت

 

بڕیارە لە هەرێمی كوردستان بۆ كێشەی كۆمپانیاكان و بازرگانان و وەبەرهێنەران، دادگایەكی تایبەتی ئابووری و بازرگانی دابمەزرێت.

بەپێی راگەیاندراوێكی وەزارەتی دادی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، وەزیری داد و سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری جەختیان لەسەر دامەزراندنی دادگایەگی تایبەت بە ئابووریی و بازرگانی كردووەتەوە.

وەزیری داد رایگەیاندووە: "لەبەرئەوەی دەعاوییەکانی بواری بازرگانی و وەبەرهێنان پێویستیان بەوەهەیە بە خێرایی یەکلایی بکرێنەوە، پێمان باش بوو ئەنجومەنی دادوەری لە هەرێمی کوردستان، دادگای بازرگانی یان ئابووری دابمەزرێنێت، کە تیایدا بە خێراتر ئەو دەعاوییانە یەکلابکرێنەوە کە پەیوەستن بە بواری بازرگانی و کۆمپانیا خۆماڵی و بیانییەكان".

لای خۆیەوە عەبدولجەبار عەزیز حەسەن، سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری ئاماژەی بەوەداوە: "راستە دەعاوی بازرگانی پێویستی بە خێرایی هەیە، بەڵام دەكرێت دادگەیەکی ئابووری بێت، تا هەموو چالاکییە ئابوورییەکانی وەکو بازرگانی و وەبەرهێنان و کاری کۆمپانیا جیاجیاکان، ئەگەر دەعاوی بازرگانی لە دەعاوی بەدائە جیابکرێتەوە، کارەکان خێراتر دەبێ".

پێشتریش بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی داد، نووسراوی ئاڕاستەی ئەنجوومەنی دادوەری کردووە بۆ دامەزراندنی ئەو دادگایە.

هەبوونی دادگایەکی تایبەتمەند بۆ بازرگانی وادەکات دۆسییە و کێشە بازگانیەکان، خێراتر یەکلایی بکرێنەوە و کاروباری بازرگانان و کۆمپانیاکان دوانەکەوون، چونکە هەموو دواکەوتنێک لە ئیشی ئەوان رەنگبێ زیانی ئابووری بەدواوەبێت.