قەرزی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی خەرج دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

قەرزی کرێى خوێندن بۆ کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیکراو و گیراوانی سیاسی خەرج دەکرێ

 وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان ئاشکرای کرد، سەرجەمی قەرزی کرێی خوێندنی کوڕ و کچی شەهیدانی سەنگەر و جینۆساید و زیندانی کراو و گیراوی سیاسی کە زیاتر لە ۱۹ملیار دینارە خەرج دەکرێ.

عەبدولڵا حاجی مەحموود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:"قوتابی و خوێندکارانى کچ و کوڕی شەهیدان و زیندانیانى سیاسیی، کە کرێ خوێندن و دەرماڵەی ساڵانی ٢٠١٦-٢٠١٧و ٢٠١٧-٢٠١٨ و ٢٠١٨-٢٠١٩ـیان وەرنەگرتووە بۆیان خەرج دەکرێت".

ئاشکراشی کرد، ئەو قوتابییانە لەنزیکترین کاتدا سەردانی بەرێوەبەراییەتییە گشتییەکانی سەر بەوەزارەتی کاروباری شەهیدان لە هەولێر و  سلێمانی و دهۆک  و بەرێوەبەرایەتی کاروباری زیندانییە سیاسییەکان لە هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان.

عەبدولڵا حاجی مەحموود ئەوەشی خستە ڕوو، بڕی پارەکە ۱۹ملیار  و ٦٨٦ ملیۆن و ٤۷۲ هەزار دینارە و بەپێی ڕێنوێنییەکان خەرج دەکرێ.

ئاماژەی بەوەش دا ئامادەکاری کراوە بۆدانەوەی کرێى خوێندنی قوتابی و خوێندکارانى شارى کەرکووک و کرێى خوێندنی ساڵانى دواتر.