كونسوڵی سعودیه‌: سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌ هه‌ولێر بانكێكی سعودی ده‌كه‌ینه‌وه‌
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

كونسوڵی سعودیه‌: سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌ هه‌ولێر بانكێكی سعودی ده‌كه‌ینه‌وه‌

 

كونسڵی بازرگانی وڵاتی سعوودییە ئاشكرای كرد، له‌ هه‌وڵی ئه‌ودان هێڵێكی راسته‌وخۆی ئاسمانی بكه‌ینه‌وه‌ له‌ نێوان وڵاتی سعودیه‌ و هه‌رێمی كوردستان، هەروەها له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو لقێكی بانكی TBI له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌نەوە.

بەپێی راگەیاندراوێكی ژووری بازرگانیی و پیشەسازی هەولێر لە كاتی سەردانیكردنی محه‌ممه‌د بن سوله‌یمان، كونسڵی گشتی شانشینی عه‌ره‌بی سعودیە له‌ هه‌ولێر بۆ ژووری بازرگانی هەلێر رایگەیاندووە: "ئێمه‌ لێره‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین و هه‌وڵیش ده‌ده‌ین كه‌ كۆمپانیا سعوودییه‌كان لێره‌ وه‌به‌رهێنان بكه‌ن، هه‌وڵیش ده‌ده‌ین ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌هێز بكه‌ین".

ئەوەشی گوتووە: "ئاسانكاری زۆر له‌ پێدانی ڤیزا دەكەین، له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ڤیزا بۆ بازرگانان دابین دەكه‌ین، بۆ پێدانی ڤیزاش ده‌سه‌ڵاتی ته‌واومان پێدراوه‌ وه هه‌وڵیش ده‌ده‌ین چه‌ند نووسینگه‌یه‌ك كار له‌ پێدانی ڤیزا بكه‌ن".

بەپێی راگەیاندراوەكە، كونسڵی بازرگانی وڵاتی سعودیه‌ راشیگەیاندووە: "ئێمه‌ ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ سوود به‌ هەرێمی كوردستان بگه‌یه‌نین به‌ هه‌نارده‌كردنی به‌رهه‌می كوالێتی باش به‌ نرخی گونجاو و له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌شداین هێڵێكی راسته‌وخۆی ئاسمانی بكه‌ینه‌وه‌ له‌ نێوان وڵاتی سعودیه‌ و هه‌رێمی كوردستان، هەروەها لقێكی بانكی TBI له‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو له‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ینه‌وه‌".

جەختیشی كردووەتەوە کە حكوومه‌تی سعودیه‌ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ یه‌كه‌وه‌ هه‌ماهه‌نگن بۆ پێشخستنی په‌یوه‌ندییه‌ ئابوورییه‌كانی هەردوولا.