كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

یوونیسێف: ئەمساڵ 1.6 ملیۆن منداڵ لە جیهان بەهۆی كۆرۆناوە لە خوێندن دابڕاون

بەپێی ئامارێك کە رێكخراوی یوونیسێفی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان بڵاوی كردووەتەوە، ئەمساڵ 1.6 مليۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهان بەهۆی کۆرۆناوە لە خوێندن دابڕاون.

بەپێی هەواڵێك كە ڕێکخراوی یوونیسێف لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوەش دراوە كە كۆرۆنا زیانی گەورەی بە كەرتی خوێندن گەیاندووە، بەپێی ئامارەكان تەنیا ئەمساڵ بەهۆی كۆرۆناوە 1.6 ملیۆن منداڵ لە وڵاتانی جیهان نەچوونەتەوە بەر خوێندن.

یوونیسێف ئەوەشی خستووەتە ڕوو ئەم ئامارە هەڕەشەیەكی گەورەیە بۆ سەر كەرتی خوێندن لە جیهاندا.

هەروەها یوونیسێف داواشی لە وڵاتان كردووە كە ئەم بابەتە بە گرنگ سەیر بكرێت و لە كردنەوەی دەرگای قوتابخانەكاندا پەلە بکرێت.