فەرمانگەیەكی تازە بڕیاری كردنەوەی بۆ دەردەچێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

فەرمانگەیەكی تازە بڕیاری كردنەوەی بۆ دەردەچێت

 

وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بڕیاریداوە بە کردنەوەی بەرێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی كوردستان کە لە 9/11/2021 دەرچووە و تێیدا بڕیاریداوە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی.

ئەوەش خراوەتە ڕوو کە فرسەت ئەحمەد، وەزیری داد بەپێی ئەو دەسەڵاتانەی پێیدراوە، بە بەیان ئەو بەڕێوبەرایەتییە نوێیەی کردۆتەوە، بەیانەکە لە رۆژی دەرچوونییەوە لە 9/11/2021ەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی فەرمی وەقایعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

بە پێی بەدواداچوونی (باسنیوز)، وەزارەتی دادی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەر چوار پارێزگاکەی هەرێمی کوردستان هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە 37 بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی هەیە.

كاری ئەو فەرمانگانەش بریتین لە كۆکردنەوەی قەرزەکانی حکوومەت بەپێی یاسای ژمارە 56ی ساڵی 1977ی هەموارکراو، دووەمیان حوکمی بیانییەکان کە شایەنی جێبەجێکردنن لە عێراق بەپێی یاسای جێبەجێکردنی (ئەحکامە بیانییەکان) ژمارە 30ی ساڵی 1928 لەگەڵ ڕەچاوکردنی حوکمی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان کە لە عێراق کاریان پێدەکرێت، سێیەم بڕیارەکانی دادگاکان و دۆکیۆمێنتەکانی جێبەجێکردن کە بەپێی یاسای جێبەجێکردن ژمارە 45ی ساڵی 1980 ئاڕاستەی کرابێت.