سبەی بڕە پارەیەک دابەش دەکرێ
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سبەی بڕە پارەیەک دابەش دەکرێ

 

لەسبەیێوە دەست بە دابەشکردنی شایستەی دارایی مانگی 9ی مامۆستایانی وانەبێژ دەکرێت.

پەروەدەی کفری بڵاوی کردەوە، سبەی دووشەممە 15/11/2021، بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگاکانی سنووری پەروەدەی کفری با سەردانی بەشی ژمێریاری بکەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مانگی 9ی 2021ی مامۆستایانی وانەبێژ.

ئاماژە بەوە کراوە، ئەگەر بەڕێوەبەر نەیتوانی لەبەر هەر هۆکارێك ئامادەبێت ئەوە دەبێت کەسێک بە نوێنەری خۆی بنێرێت بۆ وەرگرتنی پارەکە و نابێت کەسی تر پارەکە وەربگرێت.

پارەکە لەم کاتانە دابەش دەکرێت:

- کاتژمێر 10:30 سەر لەبەیانی بۆ وانەبێژانی ناو شار.
- کاتژمێر 12 بۆ وانەبێژانی دەرەوە شار.

هەفتەی ڕابردوو د. ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "بەڕێوەری پەروەردەی قەزاکانمان ئاگادار کردووەتەوە، تاوەکوو کۆتایی هەفتە، لیستی شایستەی دارایی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ ئامادە بکەن و ئاراستەی گەنجینەکانی بکەن".

وەزیری پەروەردە ئەوەشی خستە ڕوو: "ئامادەکردنی لیستەکان دەبێت بەپێی دوایین ڕێنوێنیی دارایی بێت".

بەپێی رێنوێنی ژمارە 14ی دارایی، ئەو مامۆستا وانەبێژانەی هەڵگری بڕوانامەی دبلۆمن و لەناو گوندەکان وانە دەڵێنەوە، 350 هەزار دیناریان بۆ خەرج دەکرێت و بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس 400 هەزار دینار خەرج دەکرێت.

لای خۆیەوە، کارۆخ عەبدوڵا، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "لەم هەفتەوە دەست بە دابەشکردنی شایستەی مانگی 9ی وانەبێژان دەکرێ".