هه‌ولێر.. بەدواداچوون بۆ دیارده‌ ناشرینەکان لە یانەکانی شەوانە دەکرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

هه‌ولێر.. بەدواداچوون بۆ دیارده‌ ناشرینەکان لە یانەکانی شەوانە دەکرێت

 

پارێزگاری هه‌ولێر فەرمانی دروستکردنی لێژنه‌یه‌کی ده‌رکرد بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ دیارده‌ ناشرینەکان کە لە یانەکانی شەوانە دەکرێت.

ئەمڕۆ شەممە 13/11/2021، ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر به (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: "فه‌رمانی دروستکردنی لێژنه‌یه‌کمان ده‌رکردووە، بۆ پێداچوونه‌وه به‌ یانه‌کانی شه‌وانه‌ و پێداچوونەوە دەکرێ و بڕیاری نوێ دەردەکەین".

پارێزگای هەولێر ئەوەشی خستە روو، کە ده‌ستبه‌جێ لێپێچینەوە له‌گه‌ڵ یانەکانی شەوانە دەکرێت ھەم بە غەرامە و داخستن هەم دەستگیرکردن.