راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای هه‌ولێر بڵاوى كرده‌وه، پڕۆژه‌یه‌كی كاره‌با له ده‌ڤه‌ری كه‌ندێناوه به‌بڕی زیاتر له 510 ملیۆن دینار له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاره‌بای هه‌ولێره‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت، به‌مه‌ش چاره‌سه‌ری بارزۆریی كاره‌بای سنووری ده‌ڤه‌ری كه‌ندێناوه به‌هه‌موو گونده‌كانیه‌وه ده‌كات.
له راگه‌یاندراوه‌كه هاتووه: "پڕۆژی (دەرهێنانی پێنج فیدەری 11 کەی ڤی لە وێستگەی مۆبایلی کەندێناوە ) لە قۆناغی کۆتاییدایە کە بە گوژمەی 510 ملیۆن دینار لە لایەن کۆمپانیای (گرناڵ) و به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌ندازیار هه‌ورامان نه‌سره‌دین كه‌ریم جێبەجێ دەکرێت".
سه‌باره‌ت به گرنگیی پڕۆژه‌كه، كاره‌باى هه‌ولێر ئه‌وه‌ى خستووه‌ته ڕوو: "ئەم پڕۆژەیە سوودی زۆری هەیە بۆ چارەسەرکردنی كێشه‌ی بارزۆری فیدەرەکانی (وێستگەی مۆبایلی دیبەگە)، بەمەش کێشەی کارەبای سنووری دەڤەری کەندێناوە بە هەموو گوندەکانیەوە چارەسەر دەکات".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 6/11/2021 حوسێن حەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر لە گفتوگۆیەكی تایبەتیدا لەگەڵ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند: "چەند پڕۆژەیەك جێبەجێ دەكرێت كە بەهۆیانەوە بارزۆریی كارەبای چەندین گەڕەك چارەسەر دەكرێن، ئەو شوێنانەی گرفتی تەكنیكی و كێشەی بارزۆرییان هەیە، نەتواندراوە كارەبایان بە شێوەیەكی ئاسایی پێ بدەین، بەتایبەت لە وەرزی زستان دوای جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەك دابەشكردنی كارەبا ئاسانتر دەبێـت و توانیومانە لەو ماوەیەدا كێشەی چەندین گەڕەك چارەسەر بكەین".