كوردی عربي بادینی
Kurdî English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
×

تەندروستیی سلێمانی: دۆخەکە زۆر خراپە و نەخۆشخانەکان پڕن لە تووشبووی كۆرۆنا

"نەخۆشەكان زیاتر 95% ئەوانەن كە ڤاکسینیان وەرنەگرتووە"

 بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی ئاشكرای دەكات، تا ئێستا 13%ی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ڤاكسینیان وەرگرتووە، ئەوەش رێژەیەكی كەمە و ئێستاش مەترسیی كۆرۆنا لە هەموو كاتێك زیاترە.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 4/11/2021، د. سه‌باح هه‌ورامی، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی، پرێس كۆنفرانسێكدا ئاشكرای دەكات، تا ئێستا 13%ی هاووڵاتیانی پارێزگای سلێمانی ڤاكسینیان وەرگرتووە، ئەوەش رێژەیەكی كەمە و ئێستاش مەترسیی كۆرۆنا لەهەموو كاتێك زیاترە و رۆژ بە رۆژیش زیاتر دەبێ.

ئەوەشی خستە ڕوو: "دۆخەکە زۆر خراپە، نەخۆشخانەکان هەموویان پڕن، رۆژانە خەڵک بەهۆی نەبوونی شوێن لە ژووری چاودێریی چڕ گیان لەدەست دەدەن، ئەو نەخۆشخانەی لەژێر چارەسەرەدان زیاتر 95% یان ئەوانەن کە ڤاکسینیان وەرنەگرتوو

بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئاشكراشی كرد،  لە ئەمڕۆ پێنجشەممەوە 25 تیمی جێگیر و گەڕۆك لە رێی بڵندگۆوە بۆ كوتانی هاووڵاتیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا دەستیان بە هەڵمەتەكە كردووە، كە بە پاڵپشتی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی بەڕێوە دەچێت، گوتیشی: " لە كۆی ئەو 25 تیمە سێ تیمی بۆ گەرمیان و سێ تیمی بۆ راپەڕین و دووتیمی بۆ پارێزگای هەڵەبجە دانراون و ئەوانی تریش بۆ سلێمانین.

رونیشی كردووەتەوە، وەرگرتنی ڤاكسین رێگەیەكی گرنگ و كاریگەرە بۆ روبەڕووبونەوەی كۆرۆنا، چونكە بەپێی راپۆرتی تەندروستی جیهانی و راپۆرتە تەندروستیەكان، ئەوانەی ڤاكسینیان وەرگرتوە پارێزراون لە كۆرۆنا و كەمتر لە نەخۆشخانە دەخەوێندرێن.

No description available.