له‌ هه‌ولێر كه‌سێك له‌لایه‌ن برازایه‌كیه‌وه‌ كوژرا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ هه‌ولێر كه‌سێك له‌لایه‌ن برازایه‌كیه‌وه‌ كوژرا

هۆگر عەزیز، گوتەبێژی  پۆلیسی هەولێر  ڕایگەیاند: "دوێنی شەو کاتژمێر دوو لە گەڕەکی هەڤاڵان هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو دەست بەلێکۆڵینەوە کرا".

گوتیشی: "لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی ئەحمه‌د نافیع خالید، تەمەن 35 ساڵ، بەڕەگەز عەرەب، لەلایەن برازاکەیەوە بە چەقۆ کوژراوە"

هۆگر  عەزیز  ئاشکراشی کرد، پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ دەستگیر کردنی تۆمەتباری ڕووداوەکە و گەیشتن بە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕووداوەکە.