ئەنجوومەنی وەزبران رەزامەندیی گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتێك دەدات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ئەنجوومەنی وەزبران رەزامەندیی گواستنەوەی فەرمانبەران بۆ وەزارەتێك دەدات

 ئەنجوومەنی وەزیران رەزامەندیی دەدات لەسەر گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران بۆ  فەرمانگەیەكی سه‌ر به‌ وەزارەتی كارەبا.

ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان،بە نووسراوێك لە 30/9/2021 رەزامەندیی داوە له‌سه‌ر گواستنەوەی راژەی فەرمانبەران بۆ سەر میلاكی كارەبای سلێمانی وێستگەی كارۆئاوی دوكان.

بەپێی نووسراوەكە، كە كۆپییەكی دەست (باسنیوز) كەوتووە، ئەنجوومەنی وەزیران لەسەر داوای وەزارەتی كارەبا، رەزامەندیی داوە لەسەر گواستنەوەی راژەی یان تەنسیبكردنی فەرمانبەران بۆ سەر میلاكی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی.

وەزارەتەكان دەتوانن داواكاریی گواستەوەی فەرمانبەرەكانیان بۆ سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران رەوانە بكەن و ئەوانیش رەزامەندیی لەسەر دەدەن و نووسراویان بۆ دەكەن.

لە نووسراوێكی وەزارەتی كارەبا دا ئەوە خراوەتە ڕوو، وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای دوكان پێویستی بە 70 فەرمانبەر و پسپۆڕی هەیە لە بوارەكانی: ئەندازیاری میكانیك، ئەندازیای كارەبا، ئەندازیاری ئایتی، تەكنیكاری  كارەبا، تەكنیككار ئایتی و كارگوزار و شۆفێر و كرێكار.

ماوەی چەند ساڵێكە گواستنەوەی راژە لەنێوان وەزارەتەكان راگیراوە، بەڵام ماوەیەكە ئەنجوومەنی وەزیران بەپێی داواکاری و پێویستیی وەزارەت و فەرمانگەكان، لە هەندێك حاڵەتدا گواستنەوەی راژەی كردووەتەوە، بەڵام سنووردارە و بەپێی پێویستییە.

 

No description available.

 

No description available.