بڕیارێک بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا درا
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

بڕیارێک بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا درا

 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی بۆ داشکاندنی قەرزی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی دەرکرد.

د. ئامانج ڕەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ڕایگەیاند: "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە داشکاندنی ڕێژەی 15٪ی قەرزی کرێی کارەبا و سزادانی دواکەوتن و سەرپێچی کارەبا بۆ ئەو هاووڵاتییانەی تاکوو 31/12/2021، بڕی پارەی پێویست دەدەن کە لە ئەستۆیانە".

هەروەها سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران ئەوەشی خستە روو کە بڕیارەکە لە رێککەوتی 1/11/2021ەوە جێبەجێ دەکرێت.

لە ساڵی ڕابردوودا بە هەمان شێوە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێکی هەبوو بۆ داشکاندنی قەرزی ئاو و کارەبا و پێشینەکان.