رێنوێنیی دارایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

رێنوێنیی دارایی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچوو

 

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێنوێنییەکی بۆ کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو و چارەسەرکردنی کێشەکانیان دەرکرد.

بەپێی رێنوێنیی ژمارە 14ی ساڵی 2021ی وەزارەتی دارایی کە کۆپییەکی بە (باسنیوز) گەیشتووە و تێیدا هاتووە: "پاڵپشت بە نوسراوی ئەنجوومەنی وەزیران و کۆنووسی کۆبوونەوەی نێوان وەزارەتی دارایی و وەزارەتی پەروەردە لە 19/10/2021، شەش رێنوێنی بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ دەرچووە کە تایبەتە بە دیاریکردنی کرێی مامۆستایانی وانەبێژی دانەمەزراو بەپێی گوند و شارەدێ و سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و لەبەرچاوگرتنی بڕوانامە".

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە ئەم رێنوێنییە داراییە لە 1/9/2021ەوە جێبەجێ دەکرێت و لە رۆژنامەی وەقائعی کوردستان بڵاودەکرێتەوە.

پێشتریش وەزارەتی دارایی و ئابووری لەهەوڵی بەردەوامدابوو بۆ چارەسەری کێشەی مامۆستایانى وانەبێژ و بۆ ئەو مەبەستەش لە 17/10/2021، لە دیوانى وەزارەتى دارایى و ئابوورى، وەزیرى دارایى بە مەبەستى چارەسەرکردنى کێشەى مامۆستایانى وانەبێژ لەگەڵ هەریەک لە وەزیری پەروەردە و سەرۆکى دیوانى ئەنجوومەنى وەزیران کۆبۆوە.