چوار بڕیار لەبارەی هێرشە خوێناوییەکەی داعش لە دیالە دەدرێت
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

چوار بڕیار لەبارەی هێرشە خوێناوییەکەی داعش لە دیالە دەدرێت

لە کۆبوونەوەیەکی باڵای ئەمنیدا، چوار بڕیار لەبارەی هێرشە خوێناوییەکەی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندی رەشاد لە شارۆچکەی میقدادیە لە پارێزگای دیالە، دەدرێت.

شەوی سێشەممە 26-10-2021، ژمارەیەک چەکداری داعش تەقەیان لە خەڵکی گوندی رەشاد لە شارۆچکەی میقدادیە لە پارێزگای دیالە کرد و بەهۆیەوە بەپێی دوایین زانیاری، 14 هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و 15ـی دیکە بریندار بوون.

ئەمڕۆ چوارشەممە 27-10-2021، لێژنەیەکی باڵای ئەمنی بە بەشداریی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، فەریقی یەکەم روکن عەبدولئەمیر یاروڵڵا، سەرۆک ئەرکانی سوپا و فەرماندەکانی سوپا و پۆلیس لە دیالە، لەبارەی رووداوەکەی رەشاد کۆ بووەوە.

لێژنەکە ژمارەیەک بڕیاری بۆ کۆنترۆڵکردنی بارودۆخی رەشاد و ناوچە دەرکرد، کە بریتین لە:

- لێکۆڵینەوەیەکی گشتگیر لە رووداوەکە.

- گرتنەبەری هەموو رێکارێک بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتیان.

- پتەوکردنی خاڵ و بنکە سەربازی و ئەمنییەکان لە ناوچەکە.

- چالاککردنی هەوڵە هەواڵگرییەکان بۆ رێگرتن لە دووبارەبوونەوەی رووداوەکە.