حکوومەتی عێراق: بەهۆی بەرنەدانەوەی ئاو لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لە ئێران دەکەن
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

حکوومەتی عێراق: بەهۆی بەرنەدانەوەی ئاو لە دادگای نێودەوڵەتی سکاڵا لە ئێران دەکەن

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی حکوومەتی عێراق باس لەوە دەکات، کە بەهۆی بەرنەدانەوەی ئاو لە لایەن ئێرانەوە، لە دادگای دادی نێودەوڵەتی سکاڵا لە دژی ئەو وڵاتە پێشکەش دەکەن.

بەپێی هەواڵی میدیا عێراقییەکان، مەهدی حەمدانی، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق هەڕەشەی تۆمارکردنی سکاڵای لە دژی ئێران، کردووە.

تۆمارکردنی سکاڵا لەلایەن وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق بەهۆی دروستکردنی چەندین بەنداو لەسەر رووبارەکان لەلایەن ئێران و بەرنەدانەوەی ئاو بۆ هەرێمی کوردستان و عێراقە.

بەهۆی گرتنەوەی بەشێکی زۆری ئاوی رووباری سیروان لەلایەن ئێرانەوە، کە لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵدەقوڵێ و بە تێپەڕبوون بە باشووری کوردستان، دەڕژێتە ناو رووباری دیجلە، ئاستی ئاو لەو رووبارە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.