پڕۆژەیاسای چەك گەیشتە پەرلەمانی كوردستان
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

پڕۆژەیاسای چەك گەیشتە پەرلەمانی كوردستان

 ئەندامێكی لیژنەی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ حكوومەتی ھەرێمی كوردستان پڕۆژەكەی ناردە پەرلەمان و بەم زوانه‌ دەخرێتە بەرنامەی كارەوە.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/10/2021، نزار سورچی، ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و ئەنجوومەنە خۆجێیەكان بە (باسنیوز)ـی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ پڕۆژە یاساكە گەیشتە پەرلەمانی كوردستان دواتر دەخرێتە، بەرنامەی كارەوە بۆ ئەوەی خوێندنەوەی یەكەمی بۆ بكرێت دواتر پەسەندی بكەین.

گوتیشی یاساكەی پێشوو بۆ ساڵی١٩٩٣ دەگەڕێتەوە ئەمەش پێوستی بە ھەمواركردنەوە ھەیە دوای گفتوگۆیەكی زۆر رەشنوسەكەی ئاماددەیە گۆرانكاری زۆری تێدا كراوە سزای قورس بۆ ئەو كەسانەی تێدایە كە بە نایاسای چەك ھەڵدەگرن بەم یاسایە ھەڵگرتن و مۆڵەتپێدانەكەی رێكدەخرێتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی ناوخۆ، گوتیشی: پڕۆژە یاساكە لە ئەنجوومەنی وەزیران بە كۆی دەنگ پەسەند كراوە.

یەكێك لە كارنامەكانی كابینەی نۆیەم رێكخستنەوەی مۆڵەتدان و ھەڵگرتنی چەك و توندكردنی سزاكانە.