سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ په‌رله‌مان رووی دا به‌رنامه‌بۆداڕێژراو بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی: ئه‌وه‌ی دوێنێ له‌ په‌رله‌مان رووی دا به‌رنامه‌بۆداڕێژراو بوو

 زانا مه‌لاخالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رای گه‌یاند، ئه‌و پێشهاته‌ی دوێنێ له‌ په‌رله‌مان رووی دا، به‌رنامه‌بۆدارێژراو بوو، چونكه‌ لایڤ و ڤیدیۆی بۆ كرابووه‌وه‌.

له‌ دانیشتنی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 27/10/2021ـی په‌رله‌مانی كوردستان، زانا مه‌لاخالید، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، رای گه‌یاند، ناكرێ له‌ 111 كه‌س له‌ ناو په‌رله‌مان، 110ـه‌یه‌كه‌ی تر گوێی لێ نه‌بووبێ و پشت به‌ سۆشیال مێدیا ببه‌ستن و دواتر بێنه‌وه‌ و قسه‌ بكه‌ن، "ئه‌وه‌شی رووی دا، به‌رنامه‌بۆداڕێژراو بووه‌، چونكه‌ لایڤ و ڤیدیۆی بۆ كراوه‌ته‌وه‌".

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: وه‌كوو فراكسیۆنی پارتی، ئێمه‌ زۆرینه‌ی په‌رله‌مانین و هه‌ست به‌ په‌رسیاریه‌تی ده‌كه‌ین، به‌رپرسیاریه‌تیی زیاتر به‌ر ئێمه‌ ده‌كه‌وێ، له‌م ڕوانگه‌یه‌وه‌ داوای لێبوردن له‌و پێشهاته‌ی له‌ دانیشتنی دوێنێ رووی دا ده‌كه‌ین، كه‌ بووبینه‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی هه‌ستی جه‌ماوه‌ری دڵسۆزی كوردستان بریندار بێ، ئه‌م زۆرینه‌یه‌ی ئێمه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ ئیستقراریه‌تی په‌رله‌مانی پێ بپارێزرێ، زۆرینه‌ش خه‌ڵكی كوردستان به‌ ئێمه‌ی داوه‌، نه‌ك ئێمه‌ پێمان وا بێ زۆرینه‌ین".