له‌ هه‌ولێر ئافره‌تێك به‌ سكێك شەش منداڵی بوو
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

له‌ هه‌ولێر ئافره‌تێك به‌ سكێك شەش منداڵی بوو

وێنه‌ وه‌رگیراوه‌

ئافرەتێكی خەڵكی هەولێر بە یەكجار پێنج كوڕ و كچێكی دەبێت. بەرێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵبوونیش ده‌ڵێ به‌ 5مانگ و نیوی له‌دایك بوون و ڕه‌وشی منداڵه‌كان خراپن

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/10/2021، دكتۆره‌ شادان شێروان حه‌یده‌ری، به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی له‌دایكبوون و ئافره‌تانی فێركاری هه‌ولێر بە (باسنیوز)ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 26ی 10 ئافرەتێكی كوردی شاری هەولێر لە نەخۆشخانەكەمان بە سكێك شەش منداڵی بوو".

ئەوەشی خستە ڕوو: "منداڵەكان پێنج كوڕ و كچێكن، ته‌ندروستییان جێگیر نییه‌، به‌و هۆیه‌ی به‌ پێنج مانگ و نیو له‌دایكبوونە، ئەوەش بۆ بواری تەندروستی باش نییە".

ئاماژەی بەوەش دا، دوو لە منداڵەكان لەژێر ئامێری سیپاپن، ئەویش بەهۆی ئەوەی دۆخی تەندروستییان زۆر خراپە، گوتیشی: "منداڵەكان لە بەشی ناكامەكان لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێری پزیشكین".

به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی ئافرەتان و منداڵبوونی جەختی كردەوە ئەوە ئافرەتە پێشووتر منداڵی بووە و كێشەی نەبووە، لە سكی دووەمیدا ئەو شەش منداڵەی بەیەكەوە بووە".

باسی لەوەش كرد، لە نەخۆشخانەكەیان پێشووتر حاڵەتی لەم جۆرە و شەش منداڵ پێكەوە لە دایك بێت رووی نەداوە.