سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق كرد و جه‌ختى له‌ چاره‌سه‌ركردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتى عێراق كرده‌وه‌.

ئەمڕۆ سێشەممە 26/10/2021، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر، باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق کرد، لە دیدارەکەدا گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا کرا.

باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق، پیرۆزبایی سەرکەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی لە سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان کرد و پشتیوانیی ئەمریکاشی بۆ عێراقێکی فیدراڵ و سەقامگیر و خاوەن سەروەری دووپات کردەوە.

سەرۆکی حکوومەتى هه‌رێمى كوردستان وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانیی ئەمریکا، جەختی لە گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی گشتگیر کردەوە کە ماف و خواستەکانی سەرجەم پێكهاتە جیاوازەکانی عێراق دەستەبەر بكات و کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵیش بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لەسەر بنەمای دەستوور، چارەسەر بکات.