زیاتر لە 460 هەزار فەرمانبەر کۆدى بێ هاوتایان بۆ دروست کراوە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

زیاتر لە 460 هەزار فەرمانبەر کۆدى بێ هاوتایان بۆ دروست کراوە

 سەرۆکى لیژنەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى لە کوردستان رایدەگەنێت، کە پرۆسەى جێبەجێکردنى یاساکە بەردەوامە و دواى پێداچوونەوە بە خانەنشینى پلە تایبەتییەکان، دروستکردنى کۆدی بێ هاوتاش بۆ فەرمانبەران بەردەوامە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/10/2021، عەبدولحەکیم خەسرەو، سەرۆکى لیژنەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى لە کوردستان بە (باسنیوز)ى ڕاگەیاند، کە دواى بڕینى مووچەى ئەو خانەنشینە پلە تایبەتییانەى کە دۆسیەکانیان پێویستى بە بەڵگەنامەى زیاتر هەبوو، لیژنەیەک لەناو ئەنجوومەنى وەزیران پێکهاتووە، تا ئەو دۆسیانە تەواو بکرێن و پەرلەمانى کوردستانیش هەماهەنگیى ئەو لیژنەیە دەکات و پێداچوونەوە بەو دۆسیانەش بەردەوامە تا دەگاتە کۆتایی

ئااماژه‌ی به‌وه‌ش كرد،  لە ئێستادا 460 هەزار فەرمانبەر لە هەرێمى کوردستان بە فەرمانبەرانى وەزارەتى ناوخۆ (پۆلیس)یشەوە کۆدی بێ هاوتایان بۆ دروست کراوە و پرۆسەکە بەردەوامە، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەى دووموچەیی و کێشەى دۆسییەکانى فەرمانبەران چارەسەر بکرێت.

لەبارەى چاکسازییەکانى وەزارەتى پێشمەرگەش، سەرۆکى لیژنەى جێبەجێکردنى یاساى چاکسازى گوتى: هاوکات لەگەڵ تۆمارى بایۆمەترى و هەوڵەکانى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بۆ یەکخستنەوەى لیواکانى پێشمەرگە و کۆمەکى هاوپەیمانان پرۆسەى چاکسازى لەناو وەزارەتى پێشمەرگەش دەستى پێکردووە و لە ئایندەیەکى نزیکدا ئەنجامەکەى دەبینن.