مامۆستایه‌کی زانکۆ: شاسوار هه‌رزه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌مسیلچییه‌ و قسە و فشە زۆر دەکات
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

مامۆستایه‌کی زانکۆ: شاسوار هه‌رزه‌ ئۆپۆزسیۆنێكی ته‌مسیلچییه‌ و قسە و فشە زۆر دەکات

"خراوه‌ته‌ ناو پاقله‌که‌وه‌ و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌ماوه‌"

 مامۆستایه‌کی زانکۆ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌کات که‌ شاسوار عه‌بدولواحید توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خه‌ڵکی نه‌ماوه‌ و خراوه‌ته‌ به‌رده‌م ته‌حه‌دایه‌کی زۆر گه‌وره‌‌ و خۆشی نازانێت چۆن پینه‌وپه‌ڕۆی بکات.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 26/10/2021، د.سالار تاو‌گۆزی، مامۆستای زانکۆ و چاودێری سیاسی، له‌باره‌ی پڕوپاگه‌نده‌ و هاشوهوش و هه‌رای مێدیایی شاسوار عه‌بدولواحیده‌وه‌، به‌ (باسنیوز)ـی ڕاگه‌یاند: شاسوار عه‌بدولواحید هەرزە ئۆپۆزسیۆنی تەمسیلچی، فشە و قسە زۆر دەکات، بەناوی هەژارانەوە دەئاخفێت، تەنانەت جارجار جلوبەرگی هەژارانیش لەبەر دەکات.

ئه‌و مامۆستایه‌ی زانكۆ، ئه‌وه‌شی گوت: له‌م رۆژانه‌دا ته‌حه‌دای کرد به‌نزینی به‌ 475 دینار دابه‌ش ده‌کات، ئێستا پێی ده‌ڵێن فه‌رموو ئه‌وه‌ حکوومه‌ت باج و گومرگیشت لێ وه‌رناگرێت بۆچی به‌نزین به‌و نرخه‌ی وتی ناهێنیته‌ ژووره‌وه‌؟ کێ ده‌ستی به‌ستوویت ئه‌گه‌ر پێچه‌وانه‌که‌ی راسته،‌ که‌واته‌ ده‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بکرێت.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد: ناکرێت به‌ چه‌واشه‌کاری، خه‌ڵک هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنیت، ئه‌مه‌ به‌لارێدابردنی رای گشتیی خه‌ڵکه‌ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناکرێت ئاڕاسته‌ی رای گشتسی بۆ مه‌رامی سیاسی به‌کار بهێنرێت.

ئه‌و چاودێره‌ سیاسییه‌، سه‌رنجی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ش: کاتێک ڕووبەڕووی کرداری دەکەیتەوە، ئه‌م پیاوه‌ خۆی لەگێلی دەدات، خەڵکانێکیش ڕادەسپێرێت تا بیانووی بۆ بتاشن، تاکه‌ی ئه‌م درۆ و چه‌واشه‌کارییه‌؟

سالار تاوگۆزی، دووپاتیشی كرده‌وه‌: ئەو بەنزین هەرزان ناکات، بەڵکوو بەنزین بەسەر دۆخه‌كه‌ و جلوبەرگی هەژاراندا دەڕژێنێت بۆ ئه‌وه‌ی کوڕی خه‌ڵک به‌کوشت بدا، "كه‌سێكی درۆزنه‌ و هه‌ر به‌ڵێنێك ده‌دا نایباته‌ سه‌ر، بۆ نموونه‌ له‌ بابه‌تی به‌نزین كاتێك حكوومه‌ت وتی مۆڵه‌تت ده‌ده‌مێ و به‌نزین به‌ 500 بدا گومركیشی لێ وه‌رناگیرێ، پاساوی هێنایه‌وه‌ و كشایه‌وه‌".

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی گوته‌كانیدا، د. سالار گوتیشی: له‌ بابه‌تی ئاویش، گوندی ئه‌ڵمانی خنكابوون ئاوی بۆ نه‌ده‌بردن، بۆ نمایشی مێدیایی چه‌ند ته‌نكه‌رێكی بۆ هه‌ولێر و شوێنی تر نارد. ناردنی ده‌رمانی پزیكیشی به‌هه‌مان شێوه و مافی خاوه‌ن پشكه‌كانی خۆشی خواردووه و قۆڵی بڕیون‌‌، بۆیه‌ ئێستا که‌وته‌ ناو پاقله‌که‌وه‌ و ناتوانیت وه‌ڵامی خه‌ڵکی سلێمانی بداته‌وه‌.