ڕەوتى سەدر: ئەگەر بەم دۆخەى ئێستا بێ عێراق لەبەردەم مەترسیی توانەوەدایە
كوردی عربي فارسى
Kurdî Türkçe English

هه‌واڵ وتــار ڕاپۆرت چاوپێكه‌وتن ئابووری مه‌ڵتیمیدیا لایف ستایل كولتوور و هونه‌ر
x

ڕەوتى سەدر: ئەگەر بەم دۆخەى ئێستا بێ عێراق لەبەردەم مەترسیی توانەوەدایە

 نوێنەرى رەوتى سەدر لە دیدارى مێری ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، ئەگەر هەموو لایەنە سیاسییەکانى عیراق خەم لە داهاتووى عیراق نەخۆن، ئەوا عێراق لەبەردەم توانەوەدایە.

ئەمیر کینانى سەرکردە و نوێنەرى ڕەوتى سەدر لە دیدارى مێریدا ڕایگەیاند ئێستا عێراق لەبەردەم مەترسیی گەورە گەورەدایە و ئەو مەترسییانە هەمەجۆرن، هەر لە وێرانەى رووکارى عیراق و نەبوونى ژێرخانى بەهێز و پارچە بوونى بۆچوونەکان و لاوازى عێراق لەسەر ئاستى نێودەوڵەتى و داڕمانى ئابوورییەکەى، هەموو ئەوانە پێمان دەڵێن کە عێراق لەبەردەم توانەوەدایە، بۆیە پێویستە هەموو ئەوانەى کە لە ئێستادا وەک کوتلەى بەهێزى سیاسی لە عیراقدا بەیەکەوە کاربکەن تا عیراقییەکان لە داهاتووى خۆیان دڵنیابن و عێراق ڕێز لە مافى هەمووان بگرێت.

نوێنه‌ری ڕه‌وتی سه‌در، هەروەها ئاماژەى بۆ ئەوەکرد: دەبێ ئاشتەوایی و لێکگەیشتن لەنێوان کوتلە سیاسییەکانى عیراق و هەرێمى کوردستان هەبێ، چونکە پرۆسەى سیاسی بە بۆچوونى تاک لایەنى شیعى، سوننى، کورد بەڕێوە ناچێت، ئەگەر دەمانەوێ هەمووان سوودمەند بین، دەبێ مافى تاکەکانى عێراق لە بەسرە تا زاخۆ دیاری بکرێت و حکوومەتى داهاتووى عیراق ئەو بنەمایانە لەبەرچاو بگرێت، کە فەرمانبەرێک لە هەولێر و سلێمانى هەمان ئەو مافەى هەیە کە لە بەغدا و بەسرەو نەجەف هەیەتى.